
ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی شەشی وانەبێژان لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تا رۆژی پێنج شەممە کۆتایی دێ.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ سێشەممە 22/8/2023 دهست به دابهشكردنى مووچهى مامۆستایانى وانهبێژ له ههرێمی كوردستان و بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەکات کە سنووری 38 پەروەردە، لەخۆ دەگرێت.
هەروەها ناوی ئەو پەروەردانەش خرانەڕوو کە مووچە وەردەگرن، ئەوانیش بریتین لە: پهروهردهكانى بەردەڕەش، رانیە، پشدەر، شەقڵاوە، کۆیە، کەلار، کفری، دوکان، زاخۆ، ئامێدی، ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دهۆک، چەمچەماڵ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێڕ، قەرەداغ، سۆران، چۆمان، مێرگەسوور، هەڵەبجە، دەربەندیخان، خەبات، مەخمور، رواندز، شێخان، شنگال، سێمێل، ئاکرێ، تلکێف و پهروهردهى خوێندنى کوردی له كهركوك، دابهشدهكرێت.



