کوردستانگرنگ

شایستە داراییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لەم هەفتەیە، پێش 25 مانگ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێم ڕەوانە بکرێت.

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە: دەبێت بەغدا پابەند بێت بە ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەند بووە بە هەموو مەرج و ڕێساکانی بەغداوە سەبارەت بە نەوت و داهاته‌كانی دیکە، هەروەها هەموو دەرگاکانیشمان کردووەتەوە بۆ ئەوان.

وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ی بە‌وه‌شكردووه‌، پێشبینى ده‌كه‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌ر له‌ 25ى مانگ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ ده‌كات، له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ بوودجه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button