ئابووریرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازارەوە
بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بڕی کاشەکەی زیاتر لە سێ هێندە بەرز کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 198 ملیۆن و 599 هەزار و 621 دۆلاری فرۆشت کە 127 ملیۆن و 587 هەزار و 621 دۆلاری حەواڵە و 71 ملیۆن و 12 هەزاریشی بە کاش بووە.
بە بەراورد بە دووشەممە، بانکی ناوەندی فرۆشتنی کاشی زیاتر لە سێ هێندە بەرزکردەوە کە دوێنی 21 ملیۆن و 650 هەزاری بە کاش فرۆشتبوو.
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
Facebook Comments Box