
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هاوپەیمانان تاوەکو ساڵی 2026 ئیمزا کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری هێزی پێشمەرگە بکەن.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هاوکاری و پشتگیری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیان هەیە بۆ بەردەوامی هاوکاریەکان تاوەکو ساڵی 2026.
عەبدولخالق باپیری ، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هاوکاری و پشتگیری کردنی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لەڕووی هاوکاری لۆجستی و ماددیش بەردەوامە و نەوەستاوە، بۆیە لە هەموو روویەکەوە هاوپەیمانان هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکەن.
عەبدولخالق باپیری گوتیشی: یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هاوپەیمانان تاوەکو ساڵی 2026 ئیمزا کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری هێزی پێشمەرگە بکەن.
Facebook Comments Box



