
سالار رواندزی فەرماندەی نزیک لە لاهور جەنگی دەڵێت: بەستنی ئەو کۆنگرەیەی بافڵ تاڵەبانی بڕیاری لێ داوە هیچ لە گرفتەکانی یەکێتی و رەوشەكەی ناگۆڕێت، بگرە دۆخەکەی خراپتر دەبێت و جارێکی دیکە یەکێتی دادەڕووخێ.
وتیشی: بافڵ تاڵەبانی ئەو بڕیارە بە میزاجی كەسی داوە و هیچ ئامادەکارییەکی بۆ نەکراوە، حساب بۆ کادیر و مەڵبەند و مەکتەب و جەماوەرەکەش نەکراوە و بۆچوونیان وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا دەبوو پێش سێ مانگ ئامادەکاری بۆ بکرایە.
لە درێژەی قسەکانیشدا دەلێت: ئێستا یەكێتی نە سەرکردایەتی و نە جەماوەری ماوە، یەکێتی بووە بە یەکێتی كەسێک، نەک یەكێتی جەماوەر، بۆیە رەوشی لەدوای کۆنگرەش لە ئێستا باشتر نابێت.
ئاماژەی وەشکرد: یەکێتی لەژێر فشاری هاوپەیمانان و عێراقدا ناچار بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، چارەنووسی ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی نادیارە و نازانرێ بەرەو چ ئاقارێكی دەبات، پێشبینی دەکەین نیوەی کورسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارە لەدەست بدات.



