کوردستانگرنگ

وادەی نەمانی گەرمای بەتین ڕاگەیەنرا

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هه‌واڵێكی خۆشی به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دا و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه‌ هه‌وایه‌كی فێنك هه‌ڵ ده‌كات و ئیتر ئه‌م گه‌رما به‌تینه‌ نامێنێ.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری یەکەم بارستە ھەوای فێنکی ئەم وەرزەوە، بەھۆی چالاکبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە لەسەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست کە لە رۆژی ھەینی داهاتووه‌وه‌ کاریگەرییە سەرەتاییەکانی دەردەکەوێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئیتر له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان 3 بۆ 4 پلە نزمبوونەوە بەخۆیانه‌وه‌ دەبینێت و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما دوور دەخاتەوە لەسەر ناوچەکانمان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پلەکانی گەرما بەھۆی گەیشتنی سەنتەری ئەم بارستە ھەوایەوە، لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوودا نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پێشبینی كرد لەماوەی ھەفتەی داھاتوودا بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەی خوارەوە نزم ببنەوه‌:-

لە سەرەتای ھەفتەدا:-

ھەولێر 41 بۆ 42 پلە

سلێمانی 39 بۆ 40 پلە

دھۆک 40 بۆ 41 پلە

کەرکووک 42 بۆ 43 پلە

گەرمیان 43 بۆ 44 پلە

لە ناوەڕاستی ھەفتەدا:-

ھەولێر 39 بۆ 40 پلە

سلێمانی 37 بۆ 38 پلە

دھۆک 38 بۆ 39 پلە

کەرکووک 40 بۆ 41 پلە

گەرمیان 42 بۆ 43 پلە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button