کوردستانگرنگ

43 کەسی یەكێتی پەیوەندی بە پارتییەوە دەكەن

بنەماڵەیەكی ناسراوی ناحیەی ڕوڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆك، واز لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەهێنن و پەیوەندیی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەكەن.

دوێنێ سێشەممە 22ی ئابی 2023، موختار عەلی سوورچی، كەسایەتیی دیاری ناحیەی ڕوڤیای سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش، لەگەڵ 42 كەس لە ئەندامانی بنەماڵەكەی، بە فەرمی وازهێنانی خۆیان لە ڕیزیەكانی یەكێتی ڕاگەیاندووە، لە كاتێكدا پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر لە ڕیزەكانی ئەو حزبەدا بوون.

بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕێوڕەسمێكدا لە لایەن مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری ئاكرێ پێشوازییان لێ كراوە.لە میانی پێشوازییەكەیدا، مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی لە ئاكرێ رای گەیاند، پارتی تاكە لایەنی سیاسییە كە خەمخۆری پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستانە و بەردەوام بەرگریی لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان دەكات، هەر بۆیە پارتی ماڵی هەر كەسێكە كە خۆی بە دڵسۆزی كورد و كوردستان بزانێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button