رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتنە هەولێر

رۆژی یەکشەممە 21-04-2024 شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ دوو وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە شاندەکە ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی شارەکان و کێڵگەکانی کشتوکاڵ دەکەن، بۆئەوەی بە چاوی خۆیان بڕی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی جووتیاران ببینن.
شاندەکەی عێراق پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و نزیکەی شەش کەسی تەکنیکی. بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، دواتر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە.
Facebook Comments Box