رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتنە هەولێر

رۆژی یەکشەممە 21-04-2024 شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ دوو وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە شاندەکە ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی شارەکان و کێڵگەکانی کشتوکاڵ دەکەن، بۆئەوەی بە چاوی خۆیان بڕی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی جووتیاران ببینن.

شاندەکەی عێراق پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و نزیکەی شەش کەسی تەکنیکی. بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، دواتر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button