ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان /گۆڕان/ رایگەیاند، قسه نه‌كردنی له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی پەیوەندی به ترس و هیچ شتێكی دیكه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك ویستوویه‌تی له میدیاكان دوور بكه‌وێته‌وه.
یاسن خذر دەڵێت: گوێبیست بووم ده‌ڵێن؛ ترسی هه‌یه بۆیه قسه له‌سه‌ر دۆخه‌كه ناكات، به‌ڵام ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه “من ته‌بیعه‌تی شێرم هه‌یه له هیچ ناترسم و راست ده‌ڕۆم” له رابردوویش قسه‌م له‌سه‌ر زۆر شت كردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی و ئامادهكارییەکانى حزبه‌كه‌یشی بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، گوتی، من گۆڕانم، گۆڕان به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ماوه‌یه سه‌رقاڵ بووم و دواتر قسه ده‌كه‌م.
Facebook Comments Box