کوردستانگرنگ

یاسین خذر: تەبیعاتی شێرم هەیە

ئه‌ندامێكی‌ خولی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان /گۆڕان/ رایگەیاند، قسه‌ نه‌كردنی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ سلێمانی‌ پەیوەندی‌ به‌ ترس و هیچ شتێكی‌ دیكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك ویستوویه‌تی‌ له‌ میدیاكان دوور بكه‌وێته‌وه‌.

یاسن خذر دەڵێت: گوێبیست بووم ده‌ڵێن؛ ترسی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ قسه‌ له‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌ “من ته‌بیعه‌تی‌ شێرم هه‌یه‌ له‌ هیچ ناترسم و راست ده‌ڕۆم” له‌ رابردوویش قسه‌م له‌سه‌ر زۆر شت كردووه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ پێشووی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ناوخۆیی‌ و ئاماده‌كارییەکانى حزبه‌كه‌یشی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ قسه‌یه‌كی‌ نه‌كرد، گوتی‌، من گۆڕانم، گۆڕان به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ماوه‌یه‌ سه‌رقاڵ بووم و دواتر قسه‌ ده‌كه‌م.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button