رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

زانیاری لەبارەی کشانەوەی نووری مالیکی لە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران

سەرچاوەیەک رایگەیاند، نووری مالیکی بەشێوەی سەرەتایی ئامادەیی دەربڕیوە لە کاندیدی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک رایگەیاند، لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان کردووە مالیکی بکشێتەوە و نووری مالیکیش بە شێوەی سەرەتایی ئامادەی دەربڕیوە بە کشانەوەی لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئەمە دوای ئەوە دێت، کادیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران چەندین کاردانەوەی لێکەوتەوە و زۆربەی لایەنەکان بە تایبەتی ئەمریکا ناڕەزاییان دەربڕی بە کاندیدبوونی، وە ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکان بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button