جیهان

پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و جارێکی تر پرسی سەرۆک کۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە و بەپێی راگەیاندنی پەرلەمان لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر ناوی لیژنەکان و ئەرکەکانیان دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەگوێرەی کارنامەکە، دانیشتنەکە لە سێ بڕگەی سەرەکی پێکدێت، بڕگەی یەکەم تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تایبەت بە لیژنەکان.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر ناوی لیژنەکان و ئەرکەکانیان دەدرێت و بڕگەی سێیەمیش بۆ گفتوگۆی گشتیی پەرلەمانتاران تەرخان کراوە.

سەرەڕای کۆبوونەوەی پەرلەمان، جارێکی دیکە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە، هەرچەندە بەگوێرەی دەستوور دەبوو لە ٢٩ـی کانوونی دووەمی رابردوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، ئەو پرسە تاوەکو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

هەر لەو بارەیەوە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی کردووە، لە نووسراوەکەدا داوای پێداچوونەوە بە ماددەی ٧٢، بڕگەی دووەم، لقی (ب)ی دەستووری کردووە، کە تایبەتە بە شێوازی بەردەوامبوونی ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button