پەرەپێدانی پەیوەندی کوردستان و قەتەر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە مییانەی دیادری نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی قەتەر لە عێراق. هەردوو لا باس لە پەرەپێدانی بوارەکانی: وەبەرهێنان و کردنەوەی کونسووڵخانەی قەتەر و گەشتی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات کرا.
پێگەی فەرمی “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان” بڵاویکردۆتەوە: “هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له كه‌رت و بواره جياكاندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد”
پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوەشداوە ” له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسووڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، دهرفهتهكانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ئامادهكارييهكانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران.”
باڵویزی قەتەڕ “خالید حەمەد ئەڵسڵێتی” لە دیدارەکەی لەگەڵ بارزانی، تاوتوێی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ باشووری کوردستان کردووە: “گرنگيى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه”
وا بڕیارە ئەمساڵ مۆندیالی پۆپیپێی جیهانی ٢٠٢٢ لە ووڵاتی قەتەر بەرێوەبچێت.