ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

پەرەپێدانی پەیوەندی کوردستان و قەتەر

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە مییانەی دیادری نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی قەتەر لە عێراق. هەردوو لا باس لە پەرەپێدانی بوارەکانی: وەبەرهێنان و کردنەوەی کونسووڵخانەی قەتەر و گەشتی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات کرا.

پێگەی فەرمی “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان” بڵاویکردۆتەوە: “هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جياكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى‌ ‏بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد”‏

پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوەشداوە ” له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ‌په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ‏سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسووڵخانه‌ى گشتيى ‏قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر له‌ داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران.”

باڵویزی قەتەڕ “خالید حەمەد ئەڵسڵێتی” لە دیدارەکەی لەگەڵ بارزانی، تاوتوێی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ باشووری کوردستان کردووە: “گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه”

وا بڕیارە ئەمساڵ مۆندیالی پۆپیپێی جیهانی ٢٠٢٢ لە ووڵاتی قەتەر بەرێوەبچێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button