رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

ئەنجومەنی باڵای ڕاژە ژمارەی دەرچووانی یەکەم و خاوەنبڕوانامەکانی ئاشکراکرد

سێشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی باڵای ڕاژەی فیدراڵ، ژمارەی دەرچووانی یەکەم و هەڵگری بڕوانامەی باڵای ئاشکرا کرد.

قاسم عەبدولرەزا، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی توێژینەوە و کارگێڕی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی راژە راگەیاند: کۆی گشتی ئەو دەرچووانەی کە لە ھەژمارکردن دابڕاون گەیشتووەتە ١٠١ هەزار و ٥١٩ کەس.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ژماره‌ی ئه‌و خاوەنبڕوانامانەی كه‌ رێگه‌یان پێدراوه‌ بۆ داواكردنی (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) 33 هه‌زار و 861 كه‌سە، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ھەژمارنەکراو لە ‌ (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) 45 هه‌زار و 690 کەسە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی توێژینەوە و کارگێڕی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی راژە، ئەوەشی خستۆتەڕوو: ژماره‌ی سێی یەکەم لە (دیپلۆم، بەکالۆریۆس)، گەیشتۆتە ٣٩٠٥١ کەس و ژمارەی ئەوانەی کە بێبەش بوونە لە (دیبلۆم، بەکالۆریۆس) گەیشتە ٢٤٤٢١ کەس.

 ئەوەشی ئاشکراکردووە: گرێبەستی پێشوەختە بریتین لە 297، خانەنشینی پێشوەختە 2181، وانەبێژی باڵا 3162، وەزارەتە باڵاکان 9475، گرێبەستی باڵا 706، خانەنشینی باڵا 2657، مامۆستای باڵا 3016، وەزارەتەکان 10,425 دەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button