ئەنجومەنی باڵای ڕاژە ژمارەی دەرچووانی یەکەم و خاوەنبڕوانامەکانی ئاشکراکرد
سێشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی باڵای ڕاژەی فیدراڵ، ژمارەی دەرچووانی یەکەم و هەڵگری بڕوانامەی باڵای ئاشکرا کرد.
قاسم عەبدولرەزا، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی توێژینەوە و کارگێڕی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی راژە راگەیاند: کۆی گشتی ئەو دەرچووانەی کە لە ھەژمارکردن دابڕاون گەیشتووەتە ١٠١ هەزار و ٥١٩ کەس.
ئاماژهی بهوهشكرد: ژمارهی ئهو خاوەنبڕوانامانەی كه رێگهیان پێدراوه بۆ داواكردنی (دبلۆمی باڵا، ماستهر، دكتۆرا) 33 ههزار و 861 كهسە، ههروهها ژمارهی ههڵگرانی بڕوانامهی ھەژمارنەکراو لە (دبلۆمی باڵا، ماستهر، دكتۆرا) 45 ههزار و 690 کەسە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی توێژینەوە و کارگێڕی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی راژە، ئەوەشی خستۆتەڕوو: ژمارهی سێی یەکەم لە (دیپلۆم، بەکالۆریۆس)، گەیشتۆتە ٣٩٠٥١ کەس و ژمارەی ئەوانەی کە بێبەش بوونە لە (دیبلۆم، بەکالۆریۆس) گەیشتە ٢٤٤٢١ کەس.
ئەوەشی ئاشکراکردووە: گرێبەستی پێشوەختە بریتین لە 297، خانەنشینی پێشوەختە 2181، وانەبێژی باڵا 3162، وەزارەتە باڵاکان 9475، گرێبەستی باڵا 706، خانەنشینی باڵا 2657، مامۆستای باڵا 3016، وەزارەتەکان 10,425 دەبن.