رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت

وەزیری سامانە سروشتیەکانی تورکی ڕایگەیاند: لەئێستادا پڕۆسەی چاکسازی ھێڵی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەندەری جەیھان لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.

ئاڵپئەرسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “تی ئاڕ تی” رەسمی وڵاتەکەی رایگەیاند، تورکیا ئامانجی کاراکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانە بە زووترین کات. وتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی چاکسازی ھێڵی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەندەری جەیھان لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە جەختی لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردەوە، دوای نۆژەنکردنەوەی بۆریە نەوتییەکە.

تورکیا لە رۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لەڕێگەی بەندەری جەیھانەوە راگرت، کە رۆژانە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button