دادگه‌ی فیدڕاڵی له دژی كورد له كه‌ركوك بڕیارێك ده‌رده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیركرابوون، راده‌ستی پارتی كرانه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی و عه‌ره‌بی هاورده رێگه‌ی كه‌ركووك – هه‌ولێریان داخست و رێگری ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك.
دادگای فیدراڵی بڕیاری ناده‌ستووریبوونی ژماره‌یه‌ك مادده و بڕگه‌ی یاسای ژماره‌ی چواری ساڵی دووهه‌زار و بیست و سێی ده‌ركرد كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنه‌كان و خاڵی شەشەم، بڕگەی دووەم، ماددەی سیی و حه‌وت بە نادەستووری داده‌نێت کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی رێگری دەکەن لە کردنەوەی بارەگا یان چالاکی لایەنە سیاسییە رێگەپێداوەکان.
هه‌روه‌ها مادده‌ی چوارده‌ی یاساكه‌ش به نایاسایی داده‌نێت، كه ده‌ڵێت، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك رێگری له حزبه سیاسییه‌كان بكات له كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان و رێگه نه‌دات حزبه‌كان موماره‌سه‌ی چالاكییه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بكه‌ن، سزای زیندانیكردنی به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێكی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
دادگای فیدراڵی به‌م بڕیاره‌ی، هه‌موو سزاكان بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه لاده‌بات، كه رێگری له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان چالاكی سیاسی بكه‌ن و ره‌وایه‌تیش به‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌دات، كه به ویستی خۆیان هه‌ڕه‌شه له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن.