رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

36 ملیۆن دراوی ساختە دەستی بەسەرداگیرا

چەند گەشتیارێک لە دەروازەیەکی سنووری عێراق 36 ملیۆن دیناری دراوی ساختەی عێراقییان پێ دەگیرێت کە هەمووی دراوی 25 هەزاری بووە.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڵاوی کردەوە: ”بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنووریی قائیم توانیی سێ گەشتیار دەستگیر بكات كە بڕی 36 ملیۆن و 500 هەزار دینار دراوی ساختەی عێراقییان پێ بوو.”

ئاشکراشی کردووە: دراوە ساختەکە هەمووی جۆری 25 هەزار دیناری بووە و لەناو گۆرەوی و جلی ژێرەوە حەشار درابوون.

جەختیش کراوەتەوە: تۆمارێك لە دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی ڕێك خرا و تۆمەتبارانیش لەگەڵ دراوە ساختەکان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button