بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەبارەت بە کڕینی دەرمان
وەزارەتی تەندروستی لە بڕیارێکی نوێدا، قەدەغەیکردووە چیتر دەرمانخانەکان دەرمان لە نەخۆش وەربگرنەوە، سەندیکای دەرمانسازان دەڵێت، نوسراومان کردووە، بەڵام سەرەتا دەبێت خەڵک پابەند بێت.
د.رەنج محەمەد، سکرتێری سەندیکای دەرمانسازان رایگەیاندن، ئێمە دوێنێ یەکشەممە، نوسراومان بۆ هەموو دەرمانخانەکان کردووە، بەهیچ جۆرێک دەرمان لە نەخۆش وەرنەگیرێتەوە، هەموو دەرمانخانەکان پابەندن، هاوڵاتی هەیە لەگەڵ دەرمانخانەکە کردوویەتی بە شەڕ بۆئەوەی دەرمانەکەی لێ وەربگیرێتەوە، بڕیارەکە هێندە بۆ هاوڵاتیانە هێندە بۆ دەرمانخانەکان نییە.
بەوتەی د.رەنج محەمەد، وەرگرتنەوەی دەرمان لە نەخۆش زانستی نییە، ئەو دەرمانەی نەخۆش وەریدەگرێت نازانرێت لەماڵ چۆن پارێزگاری لێکراوە، کاتێک دەدرێتەوە بە نەخۆشێکی دیکە سوودی لێ وەرناگیرێت، داوامانکردووە تەنانەت ئەگەر دەرمانەکە لە دەرمانخانەکەش بردرایە دەرەوە وەرنەگیرێتەوە”.