رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبەرژوەندی حکومەتی هەرێم یەکلا کردەوە
دوای رێبوار ئەورەحمان پەرلەمانتاری عێراق، سکاڵایەکی لەسەر حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد، سکاڵاکەی رەتکرایەوە.
ناوەڕۆکی سکاڵاکەی ئەو پەرلەمانتارە تایبەت بوو بە “تەرفیع” و “عەلاوە”ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام دادگای فیدڕاڵی عێڕاق سکاڵاکەی رەتكردەووەو رایگەیاند، ئەو بابەتە تایبەتمەندی ئەوان نییە، بەڵکو بابەتەکە تایبەتمەندی دادگای ئیدارییە.
رێبوار ئەوڕەحمان لە سكاڵاکەیدا داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق کردووە، بڕیاری ژمارە (56)ی ساڵی 2015ی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە، كە بەپێی بڕیارەکە (تەرفیع)و (عەلاوە)ی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە.
Facebook Comments Box