جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم پتەوتر دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی پێشوازی کردن و کۆبونەوەی لەگەل چەندین باڵیۆز و شاندی نێودەوڵەتی، پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم پتەوتر دەکات.

ئەمرۆ و دوێنێ 11/9/2023-10 سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لەگەل هەریەک لە باڵیۆزەکانی ئەمریکا و ئێران، عەرەبستانی سعودیە و شاندێکی سعودی و کونسولی گشتی کۆریا کۆبووەوە.

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی فیدراڵدا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: “پێویستە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.”

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خرانەڕوو.

هەروەها لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمرۆ، لەسەرجەم دیدارەکان بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button