شاخەوان عەبدوڵڵا: تەنیا ئەم هەفتەیە چاوەڕێ دەکەین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند تەنیا ئەم هەفتەیە چاوەڕێی بەغدا دەکەن بەپێچەوانەوە هەموو بژاردەکان لە بەردەمیاندا کراوەن.
پوختەی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوللا:
هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا
لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنوریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت
بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئیمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران ، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوینەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە
کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی کەرکووک ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کیشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا