رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سوپای عێراق دامەزراندنی راگەیاند 

وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لە لاوان دەکات بۆ ماوەی یەک هەفتە دەتوانن داواکاری دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلاین بۆ پلەی سەربازی پێشکەش بکەن.

لە ئاگادارییەکدا، رۆژی دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023)، وەزارەتی بەرگری عێراق لینکی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن لە سوپای عێراق بە پلەی سەرباز ئاشکرا کرد، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023) تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئەیلوولی 2023)، لە رێگەی لینکی (http://volmod.ur.gov.iq) دەتوانن، فۆرمی داواکاری بۆ دامەزراندن لە سوپای عێراق پڕبکەنەوە.

هاوکات لە ئاگادارییەکەدا، وەزارەتی بەرگری عێراق مەرجەکانی دامەزراندنی سەربازی لە ریزی سوپای عێراق ئاشکرا کردووە، کە دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە نێوان (18 بۆ 25) ساڵ بێت و هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و تەنیا هەڵگرانی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی دەتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن.

هەروەها لە مەرجەکاندا هاتووە، پێشکەشکار نابێت لە رووی توانای جەستەییەوە کێشەی تەندروستی هەبێت و لە رووی یاساییشەوە، تۆمەتبار نەکرابێت بە هیچ تۆمەتێکی پەیوەندیدار بە تاوانی ئەخلاقی و تیرۆر و دژ بە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت.

وەزارەتی بەرگری عێراق روونیکردووەتەوە، پێویستە داواکار تەنیا جارێک فۆرمی دامەزراندن پڕبکاتەوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوە یاخود پڕکردنەوەی زانیاری ناڕاست، مافی پێشکەشکردنی نامێنێت و لە کێبڕکێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە.

لەبارەی پێداویستییەکانی پێشکەشکردنیش، لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی یان ناوەندیی پێشکەشکار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە پەسەندکرابێت و دەبێت پێشکەشکار، فۆرمی ئۆنلاینیش لەلای خۆی هەڵبگرێت بەشێوەی کۆپی لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڵگەنامەکاندا پێشکەشی بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button