رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە

سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و هەندێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان واژۆیانكردووە کۆکردۆتەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تا ئێستاش 96 واژۆیان كۆكردووەتەوە.

رۆژی سێشەممە (12ـی ئەیلوولی 2023)، سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، لەنێو هۆلی پەرلەمانی عێراق لەژێر چاودێری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خەریكی كۆكردنەوەی واژۆن بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەپەلە رێكاری پێویست بگرێتەبەر و فشار لە حكومەتی فیدراڵی بكات بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سیپان شێروانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و هەندێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان واژۆیانكردووە و تا ئێستاش 96 واژۆیان كۆكردووەتەوە.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە کوردەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “دڵنایی دەدەین هەرچی پێویست بێت بۆ وەرگرتنی مافی مووچەخۆرانمان دەكەین و دڵنیاش بن ئەم دۆخە خراپە بەمشێوازە بەردەوام نابێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button