رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٤/٩/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، سەردانی بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رایگەیاند: “بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەغدا دەکەن”.

راشیگەیاند: “هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.

وتەبێژی حکومەت، گوتیشی: “حکومەتی هەرێم پابەندی  رێکەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لە رێگای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button