رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی لەگەل سودانی ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، “دووپاتمکردەوە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن.”

مەسرور بارزانی دەشڵێت، “هەروەها بیری هەموولایەکمان خستەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووەو هەمان چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەیە.”

لە وەڵامدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی دەڵێت: “سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت بۆ دابینکردنی پشتیوانیی سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی هەرچی زووتری چارەسەرە بۆ گشت کێشەکان.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button