ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/9/2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر پێشنیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیازی کردووە لە مانگەکانی (7 بۆ 12ـی ئەمساڵ) حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. هەروەها پێشنیازی هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستانیان خستووەتەڕوو، لەنێویاندا مادده‌كانی 12 و 13.
دوای کۆبوونەوە و دیدارەکانیان لە بەغدا، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سەردانەکەیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
راشیگەیاند، دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌وی دیكه‌یان كورتخایه‌نه، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت.