رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد .
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان .
Facebook Comments Box