رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای كرد، دوای تەواوكردنی رێكارەكان، 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

مەسعوود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: “ئەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندیدا هەیە، هەر كاتێك پارە دەنێردرێت، دوای تەواوكردنی رێكارەكانی دەخرێتە سەر ئەژمارەكە و لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی پارەكە وەردەگرێت، بۆ مووچە خەرج دەكرێت.”

سەبارەت بە دواكەوتنی پارەكە، گوتی: “ئەگەر هەر دواکەوتنێک هەبێت، ئەوە بەهۆی رێکارە ئیدارییەکانەوەیە، دوای رێکارەکان، پارەكە خەرج دەكرێت و كیشەی نابێت.”

رۆژی 24ی9ی2023، لە چوارچێوەی بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینارەكە، بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، دواتر لە رێگەی هەردوو بانكی رەشید و بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ەوە، 450 ملیارەكەی دیكەش نێردرا و بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرج كرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button