جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی قوربانیانی ھێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٧٠٤ کەس کە لەنێویاندا، ١٤٣ منداڵ و ١٠٥ ئافرەت ھەن.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە تا ئێستا، ٧٠٤ کەس کوژراون کە لەنێویاندا، ١٤٣ منداڵ و ١٠٥ ئافرەت ھەن، ھەروەھا چوار ھەزار کەسی دیکەیش برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە کە سوپای ئیسرائیل لە ھێرشەکانیدا بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە، تیمەکانی فریاکەوتن دەکاتە ئامانج، ھەروەھا نەخۆشخانەکانیش بۆردومان دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button