ته‌ندروستیتوێژینەوەجیهان

پێویستە واز لەم چەند خوە بهێنیت پێش ئەوەی وەرزش بكەیت

زۆرن ئەو كەسانەی زو لە وەرزشكردن بێزاردەبن، تەنها ماوەیەكی كەم سەرقاڵی دەبن و دواتر وازی لێدەهێنن، یاخود هیچ ئارەزویەكیان بۆ دەستپێكردنی نییە و پێویستیان بە هاندان هەیە بۆئەوەی دەست بە ئەنجامدانی بكەن.

هەندێك خو هەیە پێویستە دەستبەرداری بیت پێش ئەوەی وەرزش بكەیت.

1. چاوەڕێ مەكە هەتا حەز بە وەرزشكردن بكەیت، چونكە وەرزشكردن لەو چالاكیانەیە هەتا زوتر دەستپێبكەیت درەنگە، هەربۆیە كاتەكانت بەفیڕۆ مەدە.

2. راهێنانی زۆر مەكە، پێویستە بزانیت، زیادەڕەوی لە وەرزشكردن قەرەبوی ئەو كاتانەت بۆ ناكاتەوە كە وەرزشت نەكردوە، وە زیادەڕوی تێیدا توشی ئازاری جەستەت دەكات، بەتایبەتی ئەگەر ماوەیەكی زۆر بێت وەرزشت نەكردبێت.

3. بە بێ ئامانج دەستپێمەكە تەنها بۆئەوەی وەكو كەسانی دیكە بكەیت، پێویستە ئامانجت هەبێت لەو وەرزش كردنە، چونكە بە بێ ئامانج ناتوانیت پابەندی تەواوی بەرنامە خۆراكییەكان و وەرزشەكان بیت.

4. مەترسە لەوەی شكست بهێنیت، زیاتر ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە لەم ترسەیان هەیە و پێیان وایە ناتوانن كێشیان كەمبكەنەوە، دەتوانیت بگەیت بەوەی كە دەتەوێت ئەگەر ترسەكانت پشتگوێ بخەیت.

5. واز لە خواردنی ناتەندروست بهێنە، چونكە وەرزشكردن پێویستی بە سیستمێكی خۆراكیی دیاریكراو هەیە، واز نەهێنان لە خواردنی ناتەندروست هۆكارە بۆئەوەی هەوڵدانەكەت بێ ئەنجام بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button