رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگوتار

چەند سەرنجێکی خێرا لەسەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل

*پەلاماردانەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەوەندە بەهێز و کاریگەربوو، ئیسرائیل بەوەوە ناوەستێت بەس لەغەزەدا تۆڵەبکاتەوە، پێموایە لەفەڵەستینەوە ئەپەڕێتەوە بۆ لوبنان و سوریا و ڕەنگە پڕیشکی بەر عێراقیش بکەوێ.

*ئیسرائیلیەکان کەئەڵێن ئەمەی ڕویدا11 سێپتەمبەری ئێمەیە، ئەیانەوێت بڵێن ئەمە خاڵی وەرچەرخانە و ئێمەش وەک ئەمەریکیەکان بۆ تۆڵەکردنەوە، تا ڕەگوڕیشەکان دەڕۆین “ئەمەریکا تا ئەفغانستان و عێراق هات”.

*جموجۆڵەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەتۆڵەسەندنەوەیەکی کورتخایەنی ئینفعالی ناچێت، بەڵکو لەتەگبیرێکی بەرفراوانی وائەچێ کەمەبەست لێی گۆڕانکاری بێت لەهاوکێشەی هێز لەناوچەکەدا، ئیسرائیل بە 48 کاتژمێر حکومەتێکی نوێی پێکهێنا کەئەتوانین ناوی بنێین حکومەتی جەنگ، حکومەتێک کەدەستەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل بەهەردوو باڵە توندەوە پێکەوە کۆکردەوە.

*ئەمجارە ئەمەریکا وەک 11 سێپتەمبەر خۆی لەپێشەوە نیە، بەڵکو سپۆنسەرە، چونکە ئەمەریکا کە بەهێزترین پارچە چەکی لەجیهاندا هێناوەتە دەریای سپی ناوەڕاست کە فرۆکەهەڵگری جیڕاڵد فۆردە “90 فرۆکەی پێشکەوتوی لەسەرەو 5 هەزار سەربازی تیایە” وادیارە ئیشی ئەم فرۆکەهەڵگرەش بۆ بەشداریکردن نیە لەتۆڵەکردنەوە لەحەماس بەڵکو بۆ ئەوەیە بەوڵاتانی چواردەور بڵێت ئیسرائیل هەرچی کرد، کەستان بۆتان نیە کۆسپی بۆ دروستبکەن، ئەوەتا من ئەیپارێزم.

*ئیسرائیل ئەزانێت کەهێرشەکەی حەماس بەدەستوخەتی فەڵەستینیەکان کراوە، بەڵام ئەشزانێ خیبرەکە ئێرانیە و چەک و تفاقەکەش لەو بازاڕەدا شیعیەدا دەستکەوتوە کەلەعێراقەوە دەستپێدەکات تا سوریا و باشوری لوبنان درێژبۆتەوە، بۆیە ئیسرائیل ئەمجارە فراوانتر تەماشای شانۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئەکات.

*ئەمەی ڕویداو ڕوئەدات کاریگەری ئەبێ لەسەر هەریەک لە گفتوگۆی ئەمدواییەی ئێران و ئەمەریکا، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ئەمدواییەی سعودیە و ئیسرائیل، پێگەی هاوپەیمانی شیعەی حوکمڕان لەعێراق، پێگەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ لەهەڵبژاردنەکاندا و چەندین لێکەوتەی تر.

*لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لەترسی کێبەرکێی بەهێزی تڕەمپ لەناوخۆی ئەمەریکا لەبەرەبەری نزیک بونەوەی هەڵبژاردنەکاندا، ناچارە بۆ پشتیوانی لۆبی جولەکە، لەدەرەوەی ئەمەریکا زۆر بەتوندی پشتیوانی ئیسرائیل بکات.

توانا عوسمان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button