جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

جووەكانی ئەمریكا لەدژی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گردبوونەوە

جووەكانی ئەمریكا داوای كۆتاییهێنانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەكەن و خۆپیشاندانی بەرفراوان لەلایەن كۆمەڵێك جوولەكەوە لە دەرەوە و ناو بینای كۆنگرێسی ئەمریكا دەستی پێکردوە.

دوێنێ چوارشەممە، ڕێكخراوی “دەنگی جوولەكەكان بۆ ئاشتی”، ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی لە بەردەم بینای كاپیتوڵ ڕێكخست، هەروەها لانیكەم 100 خۆپیشاندەر چوونە ناو باڵەخانەیەكی سەر بە كۆنگرێس بۆ داواكردن  لە نوێنەران و ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەوەی ڕێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە بكەن.

ڕێكخراوی دەنگی جوولەكەكان بۆ ئاشتی دەڵێن: ڕەتدەكەینەوە سەیری جینۆسایدكردنی حكومەتی ئیسرائیل بكەین لە دژی فەلەستینییەكان لە غەززە.

ڕێكخراوەكە دەشڵێت: ڕیشەی توندوتیژییەكان ستەمكارییە و ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە ناوی خۆمانەوە بڵێین نەخێر، هەروەها توانای ئەوەمان هەیە كە دڕندەیی بەردەوامی دژ بە فەلەستینییەكان ڕابگرین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button