جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

13یەمین رۆژی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی بەردەوامە

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ١٣یەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوام بوو، ژمارەیەک فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA) بڵاویکردەوە؛ قوتابخانەیەکی سەربە ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) لە نزیک نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە و ئاکامی بۆردومانەکەدا، ژمارەیەک فەڵەستینى گیانیان لەدەستدا.

ئەمەیش لە کاتێکدایە، سەدان فەڵەستینی لە باکووری کەرتی غەززە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل، ڕوویان لە قوتابخانەکانی سەربە ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. 

ھەروەھا ئاژانسەکە باسی لەوەیش کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خانوویەکیان لە خان یونس باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە کە لە ئاکامدا ژمارەیەک فەڵەستینی بوونە قوربانی.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە باشووری خان یونس لەلایەن ئیسرائیلەوە، نۆ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا، کە حەوتیان منداڵن.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شایەتحاڵەکانەوە دەستکەوتوون، لە ئاکامی بۆردومانکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، منداڵێکی ساوا و ژمارەیەک فەڵەستینی دیکەیش گیانیان لەدەستدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button