رێکخراوی تەندروستی جیهانی: هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکەی غەززە قبوڵ کراو نییە
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە ڕایگەیاند: “بەرپرسیارەکەی هەر کەسێک بێت، قبوڵ کراو نییە”.
لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییدا، گێبرێیسس هەڵسەنگاندنی بۆ چەند پرسێک کرد.
ئەدهانۆم گێبرێیسس باسی لەوە کرد کە تووشی سەرسوڕمان بوون لە بەرامبەر گرژیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و نیگەرانن پێی و ئاماژەی بەوە کرد کە کردنە ئامانجی هاووڵاتیيانی مەدەنی ئیسرائیلی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارەکانەوە مەترسییدارە.
گوتیشی: “ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زۆر نیگەرانە لە خۆشگوزەرانی و تەندروستیی هاووڵاتيیانی مەدەنی کە بوونەتە قوربانیی هێرش و گەمارۆدان لە غەززە”.
سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە، گێبرێیسس ڕایگەیاند: “بەرپرسیارەکەی هەر کەسێک بێت، قبوڵ کراو نییە”.