رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی بەڕێوەدەچێت

وابڕیارە ئەمرۆ شەممە 21/10//203 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی پەرەپێدانی سیستەمی بانکی و ئاستەنگەکانی بەردەم سیستەمی بانکی لە عێراق بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت. هاوکات هەر یەکە لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی گرنگی زۆری بە سیستەمی بانکی داوە لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری
Facebook Comments Box