دوای دە ساڵ کەشتییەکی تورکیا لە کەناراوەکان ئیسرائیل لەنگەر دەگرێت
لەگەڵ ئاسای بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسڕائیل، لە چوارچێوەی مانۆرێکی سەربازی پەیمانی باکوەری ئەتڵەسی ” ناتۆ”، وابڕیارە کەشتیەکی تورکیا بگاتە دەریای سپی ناوەڕات لە کەناراوەکانی ئیسرائیل لەنگەر بگرێت.
بەرپرسێکی توکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: ئەو کەشتییە وەک بەشێک لە مانۆری سەربازی ناتۆ لە دەریای سپی ناوەڕات دەگاتە ئیسڕائیل.
بەرپرسە ئیسڕائیلیەکە ئەوەی پشتڕاستکرۆتەوە کەوا: تورکیا پێش ناردنی، داوای مۆڵەتی لە ئیسڕائیل کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیە، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائل ڕاگەیاندووە: ووڵاتەکەی پەیماننامەیەکی ئاسمانی لەگەڵ تورکیا ئیمزاکرادووە، کە ڕێگە بە هێلی فڕۆکەوانی ئیسڕائیل دەدات گەشت بۆ شارەکانی تورکیا ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی ساڵی 2010 هێزەکانی ئیسرائیل، هێڕشیان کردە سەر کەشتییەکی تورکیا، کە بۆ مەبەستی شکاندنی ئابڵووقی سەر کەرتی ” غەزز”ە چووبوو. لە ئەنجامدا ١٠ دەکەس لە سەرنشیانی کەشتییەکە کوژران. پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسڕائیل تێکچوو. دوای ئەو ڕووداوە ئەمە یەکەم کەشتی تورکیاییە بگاتە ئیسڕائیل.