رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانە کوردییەکانی کەرکوک قەدەغە دەکرێت

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک کە بە دەست عەرەبەوەیە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە قوتابخانە کوردییەکانی شارەکە قەدەغەکرد.

بەپێى بڕیارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچوە، هەڵکردنى هەر ئاڵایەک لەنێویاندا ئاڵاى کوردستان (جگە لە ئاڵاى عێراق) لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەکرا.

بەپێى نوسراوى ژمارە 463 کە ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچوە؛ پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە 33ـى ساڵى 1987ـى تایبەت بە ئاڵاى عێراق، هەڵکردنى هەمو ئاڵاکان جگە لە ئاڵاى عێراق قەدەغەکرا.

ئەوەش باسکراوە کە هەر پەروەردەیەک لە بڕیارەکە لابدات روبەروى سزاى یاسایی دەبێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button