رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ئێران دەستگیر دەکرێن

لە مەراسیمی چوارەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، نزیکەی (360) کەس بەهۆی تەقینەوەیەک بوونە قوربانی.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو گرووپەی تەقینەوەكەی شاری كرمان-یان ئەنجامدا دەستگیركران.

وەحیدی دەشڵێت، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لە تەقینەوەکانی کرمان.

هاوکات، میدیاکانی ئێران بڵاوینکردەوە  دا*عش لە بەیاننامەیەکدا تەقینەوەکەی پارێزگای کرمانی ئێرانی گرتووەتە ئەستۆ



Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button