جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئاماری کۆتایی قوربانیانی کەرتی غەزە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ٢٢ ھەزار و ٨٣٥ کوژراو و ٥٨ ھەزار و ٤١٦ کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١١٣ کەسی دیکە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون و ٢٥٠ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢ ھەزار و ٨٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٨ ھەزار و ٤١٦ کەس.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button