رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

به‌پێی ‌سه‌رچاوەیەکی‌ ئاگادار له‌ به‌غدا، كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

وابڕیارە سبه‌ینی سێشەممە 9/1/2024 پشووی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی پێ بێت، بڕیاربوو له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا دوای پشوو، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، سه‌رۆكێكی نوێ له‌ شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی (50) رۆژه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌تاڵ بووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ریككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ئارادا نییه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button