رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
ئەفسەرێك و سێ پۆلیس دەکوژرێن

بەیانی ئەمرۆ لە باشووری عێراق ئەفسەرێك و سێ پۆلیس كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی فەرمی بڵاویكردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە 10/1/2024 لە كاتی هەڵكوتانە سەر ماڵێكدا شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و كەسانی داواكراو لە ناوەندی سەنتەری پارێزگای دیوانییە روویداوە كە بووەتە هۆی كوژرانی ئەفسەرێك و سێ ئەندامی هێزەكانی پۆلیس.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە یەكێك لە داواكراوەكان بكوژن و 4 كەسی دیكەش دەستگیربكەن.
Facebook Comments Box