رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ
سەرۆکێکی نوێی بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
به‌گوێره‌ی نووسراوێکی فەرمی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە، پەرلەمان کۆدەبێتەوە و سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا رێككه‌وتون رۆژی شه‌ممه داهاتوو 13/1/2024 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی پەرلەمان به‌ڕێوه‌بچێت.
لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی توندی لایەنە سوننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.
Facebook Comments Box