جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشە لە عێڕاق دەکەن

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق، ڕایگەیاند ” لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە هەڕەشەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەرەکانن”.

ئەعرەجی لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ فەریق ” مارتن سامبسۆن” ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. ڕایگەیاندووە ” لە دیاترین ئاستەنگەکانی بەردەم عێڕاق و ناوچەکە هەڕەشەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکانە”

هەر لە دڕێژەی ئەو دیدارەدا، ئەمڕۆ (سێ شەممە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) ئەنجامدراوە، ڕاوێژکاری یاسایشی نەتەوەیی ئاماژەی بەوەشکردووە ” گەڕانەوەی توندوتیژی تەقینەوە لە ئەفگانستان نیشانەی ترسناکن و بەر لەوەی لەدەست دەرچیت، دەبێت پێشی پێبگیرێت”.

جێگەی ئاماژەیە، ئەفگانستان بە یەکێک لەو وڵاتانە هەژماردەکرێت کە سەرچاوەی سەرەکی بەرهەم هێنانی ماددە هۆشبەرەکانە بۆ ناوچەکە و جیهان. جگەلە وە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردو، هێزە توونڕە و گرووپە جیهادییەکان لە ئەفگانستانەوە گیرساونتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button