وەزارەتی نەوتی عێڕاق ڕایگەیاندوە، بۆ جێگیربوونی هاوسەنگی بازاڕی جیهانی نەوت ئەندامانی ” ئۆپێک پڵەس” ڕێککەوتوون بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمبکەنەوە. لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆی وەزیری نەوتی عێڕاق: ئامادەی نیشانداوە بۆ کەمکردنەوەی نەوتی هەناردەکراوی عێڕاق.
ئیحاسن عەبدووڵجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێڕاق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ” ئۆپێک پڵەس” کە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچوو. ڕایگەیاند: ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە دوای ئەو گؤڕانکاریانەی لە بازاڕی نەوت ڕوویانداوە، وەزیرانی نەوتی ئەو ووڵاتانە بڕیاندا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵەوە بڕی ١٠٠ هەزرا بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە”
عێڕاق ڕۆژانە ٤ملیۆن و ٦٦٤ هەزرا بەرمیل هەناردەی بازارەکانی جیهان دەکات. لەم کەمکردنەویدا، عێڕاق بڕی ١٢ هەزار بەرمیلی نەوت کەمتر دەکاتەوە.
دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکڕاین بازاڕی ووزەی جیهانی بەتایبەت نەوت و گاز تووشی بەرزبوونەوەکی بەرچاوبووە. ئەوڕوپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕووی دارایەوە تووشی هەڵئاوسانێک بوون، لە چڵ ساڵی ڕابردوو وێنەی نەبووە.