رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پارەکەی بەغدا گەیشت و مووچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:

کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦١٨ ) ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کەدەکاتە تەنها( ٦٥ ٪ ) کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی ( ٣٢٥ ) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button