رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی خانەوادەی شەهیدان دەردەکات

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە دەبەخشرێن.

رۆژی هەینی (2ـی شوباتی 2024) ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراوە کە کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button