جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای ئیسرائیل كوژرانی یەكێك لە سەربازەكانی لە شەڕە بەردەوامەكانی باشووری كەرتی غەززە ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە، سەربازێكی كەتیبەی ئەندازیاری لە شەڕێكدا لە باشووری كەرتی غەززە كوژراوە.
بە كوژرانی ئەم سەربازە یەدەگەوە، ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازە ئیسرائیلیانەی كە لە شەڕەكانی غەززەدا لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانەوە كوژراون ، بۆ 225 كوژراو بەرزبووەتەوە .
سەبارەت بە كۆی ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە دوای هێرشەكەی 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە، بەپێی ئامارەكانی سوپای ئیسرائیل گەیشتووەتە 562 سەرباز.
سەرچاوە: کوردستان تیڤی
Facebook Comments Box